بەپەلە

دەست دەكرێت بەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەولێر و سلێمانی

04:50 - 15/06/2019
ئابوری

ئەمساڵ حكومەتی عێراق 340 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی كوردستان وەردەگرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەینێ یەكشەممە، دەست دەكرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەولێر و سلێمانی، بۆ ئەمساڵیش حكومەتی عێراق بڕی 340 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت.


نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن سایلۆكان، دەستیپێكردوە و لە 9ی ئەم مانگەوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی سنوری مەخمور و كراوەو لە 13ی مانگیش دەست بە وەرگرتنی گەنمی دهۆك كراوە، لە 16ی مانگیش، دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەولێر و سلێمانی دەكرێت.

راشیگەیاند، 100 هەزار تۆن لە هەولێر، 112هەزار تۆن لە دهۆك، 80هەزار تۆن لە سلێمانی، 20 هەزار تۆن لە هەڵەبجە و  28 هەزار تۆن گەنم لەجوتیارانی گەرمیان وەردەگیرێت، كە كۆی گشتی دەكاتە 340هەزار تۆن گەنم.

وتیشی، بەگوێرەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پێویستە لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا پارەی گەنمەكە بۆ جووتیاران بنێردرێت.

264 جار خوێندراوەتەوە