سەڵاحەدین؛ لە ئۆپەراسیۆنێكی پۆلیسدا چوار چەكداری داعش كوژران

10:14 - 15/06/2019
عێراق

لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزكانی پۆلیسدا لە پارێزگای سەڵاحەدین، چوار چەكداری داعش كوژران..

 

نەقیب سەعد محەمەد، ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین، رایگەیاند: دوێنێ هەینی، هێزێكی پۆلیس، ئۆپەراسیۆنێكی لە دەوروبەری قەزای سامەڕای سەر بە پاریزگای سەڵاحەدین، ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا چوار چەكداری داعشیان كوشتوە.


ئاماژەی بەوەش كرد: چەكدارەكانی داعش، پلانیان دانابوو بۆ هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان و كردنە ئامانجی هاوڵاتییان.

ماوەی چەند مانگێكە، چەكدارانی داعش، جموجۆڵیان لە عێراق، زیادی كردوە و چەندینجار هێرشیان كردوەتە سەر هێزە ئەمنییەكانیان...

671 جار خوێندراوەتەوە