بەپەلە

عێراق؛ توركمانەكان هۆشداریی دەدەن لە سوتاندنی دەغڵودانی جوتیاران

10:11 - 15/06/2019
عێراق

جاسم بەیاتی: پێویستە قەرەبووی سەرجەم جوتیارە زیانلێكەوتوەكان بكرێتەوە


ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیی توركمانی، هۆشداریی دەدات لە كاریگەرییە خراپەكانی بەردەوامبوونی سوتاندنی دەغڵودانی جوتیارانی ناوچە كێشەلەسەرەكان... 


جاسم بەیاتی رایگەیاندوە: مەبەست لە سوتاندنی دەغڵودانی جوتیاران، دروستكردنی شەڕی نێوان نەتەوەو تائیفە جیاوازەكانە، بەتایبەت لەو ناوچانەی كێشە لەسەرن لەنێوان كوردو عەرەب و توركمان. 


ئەمینداری یەكگرتوی ئیسلامی توركمانی، داوا لە حكومەتی فیدراڵیی دەكات، رێوشوێنی ئەمنیی لە ناوچە كێشەلەسەرەكان توند بكرێت و قەرەبووی سەرجەم زیانلێكەوتوان بكرێتەوە، بۆ ئەوەی ئاڵۆزیی لەو ناوچانە بڕەوێنرێتەوەو نەبێتە هۆی دروستبوونی كێشەو قەیران.... 

323 جار خوێندراوەتەوە