ئەمریكا: بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ساتی هێرشی كەشتییە ئێرانییەكە تۆمار كراوە

10:05 - 15/06/2019
جیهان

بەرپرسێكی ئەمریكا ئاشكرای دەكات: بەرلەوەی هێرش بكرێتە سەر دوو كەشتییەكەی بەندەری جاسك، فڕۆكەیەكی ئەمریكا ئەو گرتەیەی تۆمار كردوە كە بەلەمێكی ئێران لە دوو كەشتییەكە، نزیك دەبێتەوە.

 

ئەو بەرپرسەی ئەمریكا بە كەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندوە: فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان، ئەو گرتە ڤیدیۆییەی تۆمار كردوە بەرلەوەی هێرش بكرێتە سەر دوو كەشتییەكە، بەلەمێكی ئێرانی لە كەشتییەكان نزیك دەبێتەوە، دەشڵێت: لەكاتی نزیكبوونەوەی فڕۆكەكە، كەشتییەكی ئێرانی موشەكێكی ئاراستەی فرۆكەكە كردوە، بەڵام بەری نەكەوتوە، بەرپرسەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ئەمە یەكەمجارە ئەمریكا بتوانێت بە بەڵگەوە گێرەشێوێنییەكانی ئێرانی لە ناوچەكە دەست بكەوێت.

 

ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە كە هەریەك لە ئەمریكاو بەریتانیاو سعودییە، دووپاتی دەكەنەوە كە ئێران لە پشت ڕووداوی هێرشكردنە سەر دوو كەشتییەكەی كەنداوی جاسكەوەیە...

4998 جار خوێندراوەتەوە