بەنێوەندگیریی روسیا و توركیا ئاگربەست لەئیدلبی باكوری سوریا راگەیەنراوە

01:39 - 13/06/2019
جیهان

بەرگری شارستانی: درەنگانێكی شەوی رابردوو باشوری ئیدلب‌وباكوری حەما بۆردومانكراون

بەنێوەندگیریی روسیاو توركیا. ئاگربەست لەپارێزگای ئیدلبی باكوری سوریا راگەیەنراوە كەچەند رۆژێكە ناوچە جیاكانی باشوری ئیدلب و باكوری حەما بۆردومان و شەڕوپێكدادان بەخۆوە دەبینن. لەنێوان گروپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریای سەر بەتوركیاو سوپاكەی بەشار ئەسەد.  


چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی روسیا بەپشتبەستن بەزانیاری سوپای روسیا بڵاویانكردەوە, ئاگربەست لەناوچەكانی باشوری ئیدلب و باكوری حەما, لەرۆژی چوارشەممەوە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە. بەڵام ئاماژەیان بەوەنەداوە ئەو ئاگربەستە تاكەی بەردەوام دەبێت.

هاوكات سەرچاوەیەكی بەرگری شارستانی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەئیدلب رایگەیاندووە, لەدرەنگانێكی شەوی رابردوودا چەند ناوچەیەكی باشوری ئیدلب و باكوری حەما, كەدەبوو بڕیاری ئاگربەست تیایدا جێبەجێ بكرێت. بەڵام بەچڕی بۆردومانكراون.

234 جار خوێندراوەتەوە