بەپەلە

ads top

وەفدێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا سەردانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

12:17 - 13/06/2019
کوردستان

وەفدێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا سەردانی رۆژئاوای كوردستان دەكات و پرسی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و چۆنیەتی ئاوادانكردنەوەی رۆژئاوای كوردستان تاوتوێدەكرێت.

سەرچاوەكانی هەواڵی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردوەتەوە: وەفدەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بۆ رۆژئاوای كوردستان بەسەرۆكایەتی ویلیام ڕۆباك ڕاوێژكاری ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوەو  لەگەڵ بەرپرسانی خۆبەڕێوەبەرێتی ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا كۆبونەتەوە.

 ویلیام ڕۆباك، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا شەڕی هەسەدەی لە دژی داعش بەرز نرخاندوەو راشیگەیاندوە:لە چوارچێوەی هەنگاوی دووەمی لەناوبردنی داعش سەردانی رۆژئاوای كوردستانیان كردوەو پشتیوانی خۆشیان بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرێتی ناوچەكە دوپاتكردوەتەوە.

322 جار خوێندراوەتەوە