عێراق؛ ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و سوتانی گه‌نمی جوتیاران ده‌كات

12:11 - 13/06/2019
عێراق

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێـەوە و سوتانی دەغڵ و دانی جوتیارانیش لە عێراق, یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە دەبێت.

پەیامنێری KNN لە بەغدا, رایگەیاند:  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و  یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەی كاریش, تاوتوێكردنی  سووتانی زەوییە كشتوكاڵییەكان لە عێراق دەبێت.

وتیشی: جگە لە سوتانی دەغڵ و دانی جوتیاران, بڕیاریشە خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پڕۆژە یاساییەك بكرێت.

لە ماوەی رابردودا, هەزاران دۆنم زەوی دەغڵ و دانی جوتیارانی كورد لە كەركوك و خورماتوو شەنگال گڕیان تێبەردراو سوتان, لە ئێستاشدا جوتیاران لە رێگەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە, هەوڵدەدەن قەرەبو بكرێنەوە.

116 جار خوێندراوەتەوە