نەتەوە یەكگرتوەكان؛ سێ مانگە حوسییەكان لە سێ بەندەری یەمەندا بونیان نیە

12:01 - 13/06/2019
جیهان

نەتەوە یەكگرتوەكان؛ حوسیەكان پابەندی رێكەوتنەكەن

 
نەتەوە یەكگرتوەكان, رایدەگەیەنێت: سێ مانگە هیچ هێزێكی حوسییەكان لە سێ بەندەری سەرەكی حودەیدەدا بوونیان نیە، ئەوەش بە واتای  پابەندبونی حوسیەكانە بە رێكەوتنەكانەوە.


كۆمەڵەی چاودێرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ چاودێریكردنی ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان لایەنە شەڕكەرەكانی یەمەن رایگەیاندوە: دوای ئەوەی حوسیەكان لە سێ بەندەری  حودەیدەدا  كشاونەتەوە تا ئێستا بۆ ئەو بەندەرانە نەگەڕاونەتەوەو ماوەی مانگێكە, هیچ چەكدارو هێزێكی سەر بە حوسیەكانیش نەبینراون.

ئاماژە بەوەشكراوە: ئەم كشانەوە تاكلایەنەی حوسییەكان لە بەندەرەكان كە دەرمان و نەوت و بازرگانی و یارمەتییەكانیان پێدا دەڕوات، بە گەورەترین بەرەو پێشچون دادەنرێت لەچوارچێوەی هەوڵەكاندا بۆ كۆتای هێنان بە جەنگی بەردەوامی چوار ساڵەی یەمەن و كەمكردنەوەی قەیرانی برسێتی لە وڵاتەكەدا.

لە ماوەی رابردودا, حكومەتی یەمەن و حوسییەكان لە سوید كۆبوونەوە و ڕێكەوتن لەسەر راگرتنی شەڕ و كشاندنەوەی هێزەكان لە حودەیدە. بەپێی قۆناغی یەكەمی ڕێكەوتنەكە، مانگی ڕابردوو, حوسییەكان لە سێ بەندەری شارەكە كشانەوە.

317 جار خوێندراوەتەوە