ads top

هەڵەبجە؛ هاوڵاتیان ئیدانەی هێرشكردنە سەر مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن

08:45 - 12/06/2019
کوردستان

هاوڵاتییانی هەڵەبجە: هێزی چەكداری حیزبیی ‌و كەسیی ئەمن ‌و ئاسایشی نیشتمانییان تێكداوە

شەهیدكردنی رێبەند فەرهاد و هێرشكردنە سەر مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان، كاردانەوەی چین و توێژە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی، لێكەوتەوە و هاوڵاتیانی هەڵەبجەش رایدەگەیەنن: هەندێك لە بەرپرسە حزبییەكان، میلشیای چەكداریان دروست كردوە و  هەركاتێك بیانەوێت بە مەزاجی  شەخسی، پەلاماری هەر شوێن‌و لایەنێك دەدەن.


بەشێك لە چین و توێژەكانی پارێزگای هەڵەبجە، ئیدانەی هێرشەكەی سەر مەكۆی سەرەكیی گۆڕان دەكەن و ڕای دەگەیەنن: هەندێك لە بەرپرسە حزبییەكان، میلشیای چەكداریان دروست كردوە و  هەركاتێك بیانەوێت بە مەزاجی  شەخسی، پەلاماری هەر شوێنێك دەدەن.

بەشێكی دیكی لە هاوڵاتیان بڕوایان وایە: ئەو هێزانە كە لەژێر دەستی ئەو شەخسە حیزبییانەدان، ئەمن ‌و ئاسایشی نیشتیمانیان تێكداوە و مەترسییان لەسەر ئاشتەوایی دروست كردوە و مەترسین بۆ سەر سەقامگیریی وڵات.

چین و توێژەكانی هەڵەبجە، داوای هێزێكی نیشتیمانی دەكەن و دەڵێن: شەرمە بۆ حزبێك كە بزانێت وڵاتەكەی ئەنفال و كیمیاباران كراوە، لەبری دابینكردنی ئاسایش و ئارامی وڵات و دروستكردنی هێزی نیشتیمانی، ڕۆڵەی ئەم وڵاتە خەڵتانی خوێن بكات. دەشڵێن، دەبوو هێزی نیشتیمانی لە پارێزگاری كەركوك، بەكار هێنرابایە، نەك بۆ مەزاجی شەخسی و پەلاماردانی ڕۆڵەی وڵات.

لە دوای ئەوەی شەوی سێشەممە لەلایەن هێزێكی دەمامكدارەوە، هێرش كرایە سەر مەكۆی سەرەكیی گۆڕان و بەو هۆیەوە پاسەوانێك شەهید بوو. ترس و دڵەڕاوكێ‌ لە دڵی هاوڵاتیان دروست بوو، بەجۆرێك نەبوونی هێزی نیشتیمانی و بەكارهێنانی هێزی حزبی بە مەزاجی شەخسی، بە مەترسیی لەسەر ئاسایش‌و ئارامیی وڵات دادەنرێت.

598 جار خوێندراوەتەوە