بەپەلە

ads top

مۆسكۆ؛ خۆپیشاندان لە دژی بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكان بەڕێوەچوو

08:22 - 12/06/2019
جیهان

مۆسكۆ؛ پۆلیس بە توندوتیژیی رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوەوەو زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر دەستگیركران


بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەرتەسكردنەوەی ئازادییەكان و دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان، سەدان كەس لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا، خۆپیشاندانیان كرد، هێزە ئەمنییەكانیش بە توندوتیژی روبەڕوی خۆپیشاندەران، بوونەوەو زیاتر لە 100 خۆپیشاندەریان دەستگیر كرد.


بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر دەستگیركردنی رۆژنامەنوس، ئیڤان كۆلۆنۆڤ، و تۆمەتباركردنی بەتێوەگلان لە بازرگانی مادە هۆشبەرەكان، سێ رۆژنامەی دیاری روسیا و سەدان رۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی لەمۆسكۆی پایتەختی روسیا، خۆپیشاندانیان كرد و بە توندی ئیدانەی هەوڵەكانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان كرد لە كپكردنی دەنگی ئازاد.

لەبەرامبەردا، پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان، بەهۆی نەبونی مۆڵەتی خۆپیشاندان، بەتوندوتیژی روبەڕوی خۆپیشاندەران بونەوەو بڵاوەیان پێكردن و زیاتر لە 100 خۆپیشاندەریان دەستگیركرد، لەناو دەستگیركراوەكاندا، ئالێكسی ناڤانلی، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، هەیە.

209 جار خوێندراوەتەوە