بەپەلە

ads top

هۆنگ كۆنگ؛ خۆپیشاندان لە دژی پرۆژەیاسایەكی حكومەت بەڕێوەچوو

08:18 - 12/06/2019
جیهان

هۆنگ كۆنگ؛ پێكدادان لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران روویدا

پێشنیازكردنی پڕۆژەیاسایەك لەلایەن حكومەتی هۆنگ كۆنگەوە بۆ ئاڕاستەكردنی دۆسیە و ڕادەستكردنی تۆمەتبارانی هۆنگ كۆنگ بە دەسەڵاتی دادوەریی چین، ناڕەزایی توندی شەقامی بەدوای خۆیدا هێنا و خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لە بەردەم باڵەخانەی سەرەكیی حكومەتی هۆنگ كۆنگ، بەڕێوەچوو.


هەزاران خۆپیشاندەر بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە پێشنیازكردنی پڕۆژەیاساك لەبەردەم باڵەخانەی سەرەكیی حكومەتی هۆنگ كۆنگ، كۆبوونەوە‌و دواتر خۆپیشاندانەكە گرژیی تێكەوت‌و بەشێك لە خۆپیشاندەران هەوڵی هێرشكردنە سەر باڵەحانەی حكومەتیان دا، لە بەرامبەریشدا، پۆلیس غازی فرمێسكڕێژ و ئاوی بۆ بڵاوەپێكردنیان بەكارهێنا و چەندین خۆپیشاندەریش دەستگیركران.

هۆنگ كۆنگ، هەرێمێكی نیمچە سەربەخۆی باشوری ڕۆژهەڵاتی چینە‌و ئەو پرۆژەیاسایەی پێشنیازی كرد تایبەتە بە ئاڕاستەكردنی دۆسیە و ڕادەستكردنی تۆمەتبارانی هۆنگ كۆنگ بە دەسەڵاتی دادوەریی چین لە بەیجینی پایتەختی ئەو وڵاتە‌و خۆپیشاندەرانیش، پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە بە سەپاندنی هەژموونی بەیجین و دەستێوەردان لە كاروبارەكانی هۆنگ كۆنگ وەسف دەكەن.

223 جار خوێندراوەتەوە