ئامێدی؛ فڕۆكەكانی توركیا گوندی گۆهەرزێی سەر بە ناحیەی دێرەلوكیان بۆردومان كرد

08:14 - 12/06/2019
کوردستان

فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا، دەوربەری گوندی گۆهەرزێی سەر بە ناحیەی دێرەلوكیان بۆردومان كرد.

سەرچاوەیەك لە گوندی گۆهەرزێ بە KNNی راگەیاند، كاتژمێر 10:35 خولەكی ئەمڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، نزیك گۆڕستانی گوندی گۆهەرزێی سەر بە ناحیەی دێرەلوكیان لە قەزای ئامێدی بۆردومان كردووە و بە هۆیەوە ئاگر لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچەكە كەوتوەتەوە و جوتیارانیش لە ترسی بەردەوامی سوڕانەوەی فڕۆكە جەنگییەكان، ناوچەكەیان چۆڵ كردوە.

ئاماژەی بەوەش كرد: بۆردومانەكە، ترس و دڵەڕاوكێی لای گوندنشینەكان دروستكردوە و بەشێكی زۆری هاوڵاتیان، ماڵەكانیان چۆڵ كردوە.

169 جار خوێندراوەتەوە