هەرێمی كوردستان؛ نزیكەی 20 هەزار منداڵ كاردەكەن كە بەشێكیان ئاوارەن

08:05 - 12/06/2019
کوردستان

 منداڵانی هەرێمی كوردستان بێئاگان لە رۆژی جیهانیی كارپێكردنی منداڵان 

بەپێی ئامارەكان لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 20 هەزار منداڵ كاردەكەن كە بەشێكیان ئاوارەی ناوچەكانی ناوەڕاست‌و خوارووی عێراقن، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی دەڵێت: ڕەشنوسێكیان لەڕێگەی حكومەتەوە ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان كردوە بۆ دەركردنی یاسایەكی تایبەت بە ڕێگریكردن لە كارپێكردنی منداڵان.


ئێمە كاردەكەین كوا ئاگامان لە بۆنەو ڕۆژەكانە.

ئەمە وتەی ئەو منداڵانەیە، كە لە گەرمایەكی تاقەتپڕوكێندا‌و لە رۆی جیهانیی كارپێكردنی مناڵاندا، سەرقاڵی كاركردن بوون.

12 / 6 ی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی كارپێكردنی منداڵان دیاریكراوە‌و سەرنووسەری گۆڤارێكی منداڵانیش دەڵێت: نەبوونی یاسایەكی تایبەت بە رێگریكردن لە كارپێكردنی منداڵان لەپاڵ دۆخی دارایی خێزانەكان، یەكێكە لە هۆكارەكانی كاركردنی منداڵان.

ئەگەرچی لە كوردستان دوو یاسای تایبەت بە مافەكانی منداڵان هەن، بەڵام ئەو یاسایانە نەیانتوانیوە مافەكانی منداڵان دابین بكەن، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی دەڵێت: لەم ساڵدا ڕەشنوسێكیان لەڕێگەی حكومەتەوە ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان كردوە بۆ دەركردنی یاسایەكی تایبەت بە ڕێگریكردن لە كارپێكردنی منداڵان.

بەپێی ئامارەكان لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 20 هەزار منداڵ كاردەكەن كە بەشێكیان ئاوارەی ناوچەكانی ناوەڕاست‌و خوارووی عێراقن، هاوكات حكومەت‌و رێكخراوەكانی بواری مافەكانی منداڵانیش بە كەمتەرخە وەسف دەكرین لە ئاست مافەكانی منداڵاندا.

404 جار خوێندراوەتەوە