به‌وێنه‌: به‌به‌شداری 221‌ كۆمپانیای پیشانگای كه‌لوپه‌لی ئێرانی له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌

07:02 - 12/06/2019
گەلەری

به‌ به‌شداری ٢٢١ كۆمپانیا، پێشانگای كەلوپەلی ئێرانی له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌ و بڕیاره‌ پیشانگاكه‌ بۆ چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بێت، وابڕیارە چەندین گرێبەست لە نێوان بازرگانانی ھەرێمی کوردستان و ئێران پەسەند بکرێت.

 

پێشانگەکەی ئێران تایبەتە بە کەلوپەلی ئۆتۆمبیل، خۆراک، کشتوکاڵ، جوانکاری، کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ.

تورکمانی غولامی، بەڕێوەبەری گشتی پیشانگای نێودەوڵەتی ئێران (ئێکسپۆ)، سەبارەت بە پیشانگاکە رایگەیاند "ئەو پیشانگایە کە تایبەتە بە کەلوپەل و بەرھەمی کۆمپانیاکانی ئێرانی و ھەموو کاڵاکان دروستکراوی وڵاتی ئێرانە.


هه‌روه‌ها وتیشی، کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە ئەوە دەردەخات ئابڵوقەکانی ئەمریکا بۆسەر ئیران ھیچ جۆرە کاریگەرییەکی بۆسەر پەیوەندی بازرگانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان نییە و پەیوەندیی نێوان بازرگانانی ھەرێمی کوردستان و ئێران ئاسایی و بەردەوامە.


لە پیشانگاکەدا دەیان سەردانیکار بەدوای کڕین و دەستخستنی پێویستییەکانی خۆیان بوون، بەشێک لەوانەشی لەوێ بۆ سەردان ھاتبوون بازرگان بوون و بەدوای گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان دەگەڕان. 

272 جار خوێندراوەتەوە