توركیا سێ ئەندامی داعش كە نۆ منداڵیشیان لەگەڵدایە ڕادەستی فەڕەنسای كردەوە

06:39 - 12/06/2019
جیهان

توركیا، سێ ئەندامی داعش كە نۆ منداڵیشیان لەگەڵدایە، ڕادەستی فەڕەنسا دەكاتەوە كە پێشتر بۆ شەڕكردن چووبوونە سووریا...

ئاژانسەكانی هەواڵ لە فەرەنساوە بڵاویان كردەوە: توركیا سێ ئەندامی داعش و نۆ منداڵی ئەو ئەندامانەی ڕادەستی حكومەتی فەڕەنسا كردوەتەوە، دوای ئەوەی پێشتر دەستبەسەری كردبوون،. ئاماژەشیان بۆ ئەوە كردوە: ئەو چەكدارانەی داعش بە مەبەستی پشتیوانیی داعش‌و بەشداریكردن لە جەنگ، چووبوونە وڵاتی سووریا.

ئاژانسەكانی هەواڵ لە زاری بەرپرسانی فەڕەنساوە ئاشكرایان كرد: لە مانگی ڕابردوەوە تا ئێستا، نزیكەی ٢٧٧ كەس لە سووریاوە چوونەتەوە ئەو وڵاتە و لەم چەند ڕۆژەی دواییشدا ١٢ منداڵی ئەو كەسانەی كە چوونەتە وڵاتی سووریا بۆ شەڕكردن، ڕادەستی فەرەنسا كراونەتەوە.

75 جار خوێندراوەتەوە