ads top

سوریا؛ سوپای ئیسرائیل لە نیوەشەودا ناوچەیەكی لە پارێزگای دەرعا بۆردومان كرد

06:07 - 12/06/2019
جیهان

ئاژانسی سانا: بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل تەنها زیانی مادییان هەبوە
ئاژانسی سانا: بەرگریی ئاسمانیی سوریا چەند موشەكێكی ئیسرائیلی خستوەتە خوارەوە


سوپای ئیسرائیل ناوچەیەك لە پارێزگای دەرعای سوریا بۆردومان دەكات، ئاژانسی ساناش دەڵێت،  هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوریا چەند موشەكێكی ئیسرائیلی خستوەتە خوارەوە بەر لەوەی ئامانجەكانیان بپێكن.


ئاژانسی هەواڵیی سانای سەر بە حكومەتی دیمەشق، ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵی بۆردومانكردنی ناوچەی تەللحارەی لە پارێزگای دەرعای سوریا بڵاو كردەوە، كە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە كاتژمێر دووی نیوەشەوی دوێنێدا كراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆردومانەكان تەنها زیانی مادییان لێ كەوتوەتەوە.

ئاژانسەكە ئەوەشی ڕاگەیاندوە، ڕادارەكانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوریا توانیویەتی چەند مووشەكێكی ئیسرائیلی بخاتە خوار، بەر لەوەی بتوانن ئامانجەكانیان بپێكن.

پاش ماوەیەك بێدەنگی، ئیسرائیل چەند پێگەیەكی ئێرانی و میلیشیای شیعیی لە سوریا كردوەتە ئامانج و 2ی حوزەیرانی ڕابردووش ِرژێمی سووریا كوژرانی چوار سەربازی بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە ڕاگەیاند.

152 جار خوێندراوەتەوە