ads top

توركیا نیگەرانە لە راگرتنی راهێنان بە فڕۆكەوانە توركەكان لەسەر فڕۆكەی ئێف 35

04:50 - 12/06/2019
جیهان

خڵوسی ئاكار: راگرتنی مەشق بە فڕۆكەوانە توركەكان لەگەڵ هاوپەیمانێتیمان ناگونجێت

ئەنقەرە وەڵامی واشنتۆن دەداتەوە لەبارەی راگرتنی مەشق‌ و راهێنان بە فڕۆكەوانە توركەكان لەسەر فڕۆكەی ئێف 35ی ئەمریكی و دەڵێت: ئەو هەڵوێستە لەگەڵ بنەمای پەیوەندیی ‌و هاوپەیمانیی نێوان هەردوو وڵات، ناگونجێت.


وەزارەتی بەرگریی توركیا لە زاری خڵوسی ئاكار وەزیری بەرگرییەوە رایگەیاند: لەچەند رۆژی داهاتوودا، بە نامەیەك وەڵامی واشنتۆن دەدەنەوە لەو بارەیەوەو نیگەرانیی خۆیانیان پێ رادەگەیەنن، چونكە ئەو جۆرە هەڵوێستانە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێوان هەردوو وڵات، ناگونجێت.

راشیگەیاند: لەسەر ئەو پرسە, رۆژی پێنجشەممە خڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا، بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ پاتریك شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت, دەكات.

رۆژی سێشەممە پینتاگۆن رایگەیاند: مەشق و راهێنانەكانیان بەفڕۆكەوانە توركەكان لەسەر فڕۆكەی ئێف 35 راگرتوە, بەهۆی تێكچونی پەیوەندیەكانی ئەنقەرەو واشنتۆن لەبارەی گرێبەستی كڕینی سیستمی موشەكیی بەرگریی ئێس 400 ی روسی لەلایەن توركیاوە.

191 جار خوێندراوەتەوە