عادل عەبدولمەهدی: دەستلەكار ناكێشمەوە

04:39 - 12/06/2019
عێراق

عادل عەبدولمەهدی: بەمنزیكانە تەواوكردنی كابینەی حكومەت یەكلایی دەكرێتەوە
عادل عەبدولمەهدی: حزبەكان دەسەڵاتیان بەسەر حكومەتدا نییە


سەرۆك وەزیرانی عیراق، ڕەتی دەكاتەوە خواستی لە دەستلەكاركێشانەوەی هەبێت لە پۆستەكەی، ئاماژە بەوەش دەكات، بەمنزیكانە تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی یەكلایی دەكرێتەوە..


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی باس لە خواستی پێشكەشكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی دەكەن، دوورن لە ڕاستییەوە. راشیگەیاند: پابەندە بەجێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت،  پەرلەمانیش تاكە لایەنە دەتوانێت سەرۆكی حكومەت بگۆڕێت، هیچ هەوڵێكیش لەو بارەیەوە نییە.

وتیشی: دۆسیەی تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی بەمزوانە یەكلایی دەكرێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی، ڕەتیشی كردەوە، حزبەكان دەسەڵاتییان بەسەر حكومەتدا هەبێت و ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە بەرپرس و بڕیاردەری یەكەمە لەبەرامبەر وەزیرەكان و  ئەدای كاری حكومەت.

لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە، ئەوەی خستەڕوو، هەموو لایەنەكان، نایانەوێت جەنگ لە ناوچەكەدا ڕووبدات.

518 جار خوێندراوەتەوە