پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی دوو كەسی تاوانكاری ئاشكرا كرد

02:08 - 12/06/2019
کوردستان

پۆلیسی هەولێر؛ ئەو كەسانە بەناوی ئاسایشەوە پارەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتوە و هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵان

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیەدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی تاوانكاری دوو كەسی ئاشكراكرد كە بە زەبری چەك پارە و سەرەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتوە, بەڕێوەبەری پۆلیسیش دەڵێت: ئەو كەسانە بەناوی ئاسایش و هێزە ئەمنیەكانەوە ئەو كارانەیان كردوە و چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە و دواتریش تابلۆی ئۆتۆمبێلیان ساختە كردوە و لە ئۆتۆمبێلەكانیان بەستوە بۆ ئەوەی بەئاسانی ئاشكرا نەبن.

312 جار خوێندراوەتەوە