لیوا جەلال مستەفا: هاوڵاتیانی هەرێم متمانەیان بە هێزە ئەمنیەكان نەماوە

02:07 - 12/06/2019
کوردستان

لیوا جەلال مستەفا، لیوای خانەنشینی پۆلیس، رایدەگەیەنێت: لەم دۆخەی هەرێمی كوردستاندا هاوڵاتیان هیچ متمانەیەكیان بە هێزە ئەمنیەكان نەماوەو كوڕانی بەرپرسە حزبیەكانیش كۆمپانیای سیكوێریتیان داناوە لە كاتێكدا هەرێم پێویستی بەو جۆرە كۆمپانیا ئەمنیانە نیە.

دەشڵێت: بەرپرسە حزبیەكان دەستوەردان لە كاروباری پۆلیس دەكەن و ناهێڵن هێزە ئەمنیەكان رۆڵی خۆیان بگێڕن.

207 جار خوێندراوەتەوە