پارێزەرێك: یەكەم كاری سەرۆكی هەرێم دەبێت چاوی لەسەر پێكهێنانی حكومەت بێت

02:06 - 12/06/2019
کوردستان

بەشدار حەسەن: حكومەتی ئێستای هەرێم تەنها كاربەڕێكەری كاروباری هاوڵاتیانە

شارەزایەكی یاسایی رایدەگەیەنێت: یەكەم كاری سەرۆكی هەرێم دەبێت چاوی لەسەر پێكهێنانی حكومەت بێت, چونكە ئەگەر حكومەتێك نەبێت كێ بڕیارەكانی سەرۆكی هەرێم جێبەجێبكات.

دەشڵێت: حكومەتی ئێستای هەرێم تەنها كاربەڕێكەی كاروباری ئێستای هاوڵاتیانە و بۆ جێبەجێكردنی دەسەڵاتەكانی تری سەرۆكی حكومەت, دەبێت چاوەڕوانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بكرێت.

124 جار خوێندراوەتەوە