ماكرۆن: جیهان لە ئەگەری هەڵایسانی جەنگێكی نوێ نزیك بۆتەوە

10:04 - 12/06/2019
جیهان

ماكرۆن: جیهان بە قەیرانێكی گەورەدا گوزەر دەكات

 

 سەرۆكی فەرەنسا ئاشكرایدەكات جیهان بەقەیرانێكی گەورەدا گوزەر دەكات و لەئەگەری هەڵایسانی جەنگ نزیك بۆتەوە، دەشڵێت: بەرپرسیارێتی ئەم نەوەیەی ئێستا لەئەستۆی ئێمەدایە نەك پەلكێشكردنیان بۆ جەنگێكی نوێ.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لەمیانی ڕێوڕەسمی 100 ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی، كە لە جنێف بەڕێوەچو، لە وتارێكدا رایگەیاند: جیهان بەقەیرانێكی گەورەدا گوزەر دەكات و لە ئەگەری هەڵایسانی جەنگ نزیك بۆتەوە.

 وتیشی، بارودۆخی جیهان پشێویەكی زۆری پێوە دیارەو بەرپرسیارێتی ئەم نەوەیەی ئێستاش لە ئەستۆی ئێمەدایەو ناكرێت پەلكێشیان بكەین بۆ جەنگێكی نوێ.

لە بەشێكی تری وتارەكەیدا كە 44 خولەكی خایاند: سەرۆكی فەرەنسا جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، كە ئەگەر یەكسانی بوونی نەبێت ئەوە ئاماژەیە بۆ دەركەوتن و سەرهەڵدانی دیكتاتۆری بۆیە پێویستە تۆڕەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی جیهان چالاك بكرێن و قەرەبوی ئەو كەسانەش بكرێتەوە، كە بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیی و گۆڕانكاریەكانی كەشوهەواوە زیانیان لێكەوتووە.

144 جار خوێندراوەتەوە