ترەمپ ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ سەرۆكی چین

08:54 - 12/06/2019
جیهان

ترەمپ: دەتوانین ناكۆكیەكانمان بە ئاسانی چارەسەر بكەین

 
سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایدەكات لە لوتكەی جی بیست دیدار لەگەڵ سەرۆكی چین ئەنجام دەدات، دەشڵێت دەتوانن ناكۆكیەكانیان بەئاسانی چارەسەربكەن.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی گفتوگۆیەكی لەگەڵ كەناڵی سی ئێن بی سی ئەمریكی سەبارەت بەپەیوەندیەكانیان لەگەڵ چین ڕایگەیاند: لەلوتكەی جی بیست كە بڕیارە ئەم مانگە بەڕێوەبچێت چاوی بە شی جینگ بینگ سەرۆكی چین دەكەوێت و دیدارو گفتوگۆشی لەگەڵ ئەنجام دەدات.

 

ترەمپ وتیشی، ئەوان لەتوانایاندایە كێشەو ناكۆكیەكانی نێوانیان بەئاسانی چارەسەربكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد،ژمارەیەك لەسەرمایەدارانی ئەمریكا لەچین وەبەرهێنان دەكەن و ئەگەر ئێمە ڕێكنەكەوین ئەوانیش ناچارن بچنە وڵاتێكی تر سەرمایەگوزاری بكەن.

 

چینییەكانیش بەهەمان شێوە بەرژەوەندییان لەگەڵ ئێمەدا هەیە بۆیە پێویستە چین باجی گومركی خۆی بدات بەپێچەوانەوە ئەوا ڕێژەی باج % 35 بۆ % 40 بەرزدەكەینەوە.

168 جار خوێندراوەتەوە