ads top

نەتەوەیەكگرتوەكان هۆشداریی دەدات لە ڕوودانی كارەساتی مرۆیی لە باكووری خۆرئاوای سوریا

08:55 - 11/06/2019
جیهان

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان: ملیۆنێك هاوڵاتیی سووریا ئاوارەی توركیا بوون
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان: ژمارەی قوربانییەكان بۆ 200 هەزار كەس بەرزبوەتەوە


ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان، هۆشداریی دەدات لە ڕوودانی كارەساتی مرۆیی لە باكووری خۆرئاوای سووریا و دەڵێت: ڕووداوەكانی ئەو ناوچانە، 200 هەزار قوربانی و ملیۆنێك ئاوارەیان لێ كەوتوەتەوە، ڕۆژانەش بۆدوومانی فڕۆكەكانی ڕژێمی سووریا و ڕووسیا بەردەوامە.


بانوس موسیس، ڕێكخەری كاروباری مرۆیی و قەیرانی سوریا لە نەتەوەیەكگرتوەكان، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە: بە هۆی بۆردوومان و پەلاماری سوپای ڕژێمی سووریا و ڕووسیای هاوپەیمانی لە باشووری پارێزگای ئیدلیب و چەند ناوچەیەكی پارێزگاكانی حەما و لازقیە، ڕۆژانە كارەساتی مرۆیی لەو ناوچانە ڕوو دەدات، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ژمارەی قوربانییان بۆ 200 هەزار كەس بەرز بوەتەوە و میلۆنێك هاوڵاتییش ئاوارەی توركیا بوون.

ڕێكخەری كاروباری مرۆیی و قەیرانی سوریا لە نەتەوەیەكگرتوەكان، ڕاشیگەیاند: بۆردومانەكان، نەخۆشخانە و قوتابخانە و دەزگا گشتییەكان و شوێنەكانی نیشتەجێبوونیان، نەپاراستوە‌و ئەوەش پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە.

382 جار خوێندراوەتەوە