ads top

پاپای ڤاتیكان: دەمەوێت ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق بكەم

08:28 - 11/06/2019
جیهان

پاپای ڤاتیكان ویستی خۆی بۆ سەردانكردنی عێراق ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، كە بەنیازە ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق بكات. بەڵام هیچ كاتێكی بۆ سەردانەكەی دیارینەكرد.

قەشە فرانسیس، پاپای ڤاتیكان لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكیدا سەركردەی ئەو وڵاتانەی بە دووڕوو ناوبرد كە بە گوفتار باس لە ئاشتی دەكەن و لەهەمان كاتیشدا سەرقاڵی فرۆشتنی چەكن بە لایەنە بەشەڕهاتووەكانی مەیدانی جەنگ.

دواتر قەشە فرانسیس عێراقی وەك قوربانییەكی ئەم دوو ڕووییەی هێزە جیهانییەكان و ناوچەكە وەسفكرد و ئاماژەشیكرد بەوەی، كە دەیەوێت ساڵی 2020 سەردانی بەغداد بكات.

ناوبراو هیواشی خواست، كە چیتر عێراق نەگەرێتەوە بۆ نێو ئەو ململانێیانەی لەلایەن هێزە ناوچەییەكانەوە تاودەدرێن. ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ شەڕی تایفی نێوان سونە و شیعە.

232 جار خوێندراوەتەوە