كەركوك؛ ئەنجومەنی پارێزگا بە واژۆی 23 ئەندام پرۆژە پێشنیازكراوەكانی پەسەند كرد

08:00 - 11/06/2019
کوردستان

دوای شكستهێنانی سێ‌ كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك, لەبارەی پەسەندكردنی بودجەی پترۆدۆلار و بودجەی پەسەندكراوی ئەمساڵی پارێزگاكە, سەرەنجام لە دانیشتنی ڕاوێژكاری ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا, بە واژۆی 23 ئەندام, ئەو دوو بودجەیە كە بریتین لە 51 ملیۆن دۆلاری پارەی پترۆدۆلار و 63 ملیار دیناری بودجەی ئەمساڵی شارەكەیە پەسەندكران.

هاوكات ئەنجومەن بەمەرجی جێبەجێكردنی 16 تێبینی لیژنەی پرۆژەكان, بودجەكەی تێپەڕاند, پارێزگاری بەوەكالەتی پارێزگاكەشی پەیوەست كردوە بەجێبەجێكردنیانەوە.

سەرباری ئامادەنەبونی ڕیژەی یاسایی ئەندامەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك‌و لەدانیشتنێكی ڕاوێژكاریی‌و بەئامادەبوونی 17 ئەندامی سەرجەم كوتلە جیاوازەكان وبەكۆكردنەوەی 23 واژۆ، بودجەیەك كەبڕەكەی 51 ملیۆن دۆلاری پارەی پترۆدۆلارە‌و 63 ملیار دیناری بودجەی ئەمساڵە پەسەند كرا.

پێشتر‌و لەلەسێ‌ كۆبونەوەدا، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك شكستهێنا لەپەسەندكردنی ئەو بودجەیە‌و ئەندامێكی  ئەنجومەنی پارێزگاش رایدەگەیەنێت ئەنجومەنەكەیان  چاودێری وردی جێبەجێ كردنی پرۆژەكان دەكات.

 دەشڵێت:  كۆبونەوەكەی ئەمڕۆش بێ ئەنجام بوایە ئەوا بەغدا ڕاستەوخۆ پارێزگاری سەرپشك دەكرد لەمامەڵە كردن بەبودجەوە.

لەوەڵامی ئەگەری بونی گەندەڵی لەپرۆژەكان وجیاكاری لەنێوان گەڕەكەكان،ئەندامێكی كوتلەی عەرەبی ڕایگەیاند هەر كەس ولایەنێك گەندەڵی وناڕونی لەو پرسەدا بەدی كرد دەتوانێت سكاڵا لەدادگاو دەستەی دەستپاكی تۆماربكات.

ئەنجومەن بەمەرجی جێبەجێ كردنی 16 تێبینی لیژنەی پرۆژەكان بودجەكەی تێپەڕاندو پارێزگاریشی پەیوەست كردووە بەجێبەجێ كردنی،لەماوەی ڕابردوشدا بەهۆی ململانێ لەسەر شێوازی خەرج كردنی بودجەكە دۆخی خزمەتگوزاری لەشارەكە ڕوی لەخراپی كردووە ونیگەرانی زۆری خەڵكی بەدوای خۆیدا هێناوە.

451 جار خوێندراوەتەوە