پەرلەمانی كوردستان كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەسەندكرد

07:58 - 11/06/2019
کوردستان

هەولێر؛ لەكۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو مەسرور بارزانی بەدەنگی 87 ئەندام بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت پەسەندكرا

پەرلەمانی كوردستان, مەسرور بارزانی,   پەسەند كرد وەكو كاندیدی پۆستی سەرۆكی حكومەتی نوێی هەرێم‌و ,سەرۆكایەتی پەرلەمانیش نوسراوی ئاڕاستەی سەرۆكی هەرێم كرد بۆ ئەوەی ناوبراو بە مەرسومی هەرێمی ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

بەپێی یاسا پێویستە دوای ڕاسپاردنی كاندیدی سەرۆكی حكومەت لەماوەی 30 ڕۆژدا كابینەی حكومەتەكەی پێكبهێنێت, بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش دەڵێت: گەر لەو ماوەیەدا حكومەت پێك نەهێنرا ئەوا بەپێی یاسا پاڵێوراوی هێزی دووەم ڕادەسپێردرێت بە پێكهێنانی كابینەی حكومەت.

پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ژمارە 8ی ئاسایی خۆیدا، مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی, راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

لە دانیشتەكەدا كە 97 پەرلەمانتار ئامادە بون، 87 پەرلەمانتار بە بەڵێ‌ دەنگیاندا، هەر ئەمڕۆش سەرۆكایەتی پەرلەمان نوسراوی ئاراستەی سەرۆكی هەرێم كرد، بەمەبەستی دەركردنی مەرسومی هەرێمی لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە بۆ راسپاردنی مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەكەی.

دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێم مەرسومی راسپاردن بۆ مەسرور بارزانی دەردەكات، ئەوا بەپێی یاسا لەماوەی 30 رۆژدا دەبێت كابینەكەی پێك بهێنێت, ئەندامێكی لیژنەی یاسای لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، ئەگەر كابینەی نوێی حكومەت لەو ماوەیەدا پێكنەهات, بەپێی یاسا پاڵێوراوی هێزی دوەمی براوەی هەڵبژاردنەكان، رادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی نوێ.

رۆژی 30/9 ساڵی رابردوو لەهەرێمی كوردستان هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان كرا، 254 رۆژ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕیوە و هێشتا حكومەت پێكنەهاتوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ نێچیرڤان بارزانی، وەك سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد.

146 جار خوێندراوەتەوە