هەولێر؛ پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ راسپاردنی كاندیدی سەرۆكی حكومەت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ

09:48 - 11/06/2019
کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی كوردستان بۆ راسپاردنی كاندیدی سەرۆكی حكومەت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، كۆدەبێتەوە.

ئەم دانیشتنەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، تەواوكاری دانیشتنەكەی دوێنێی پەرلەمانە، كە تێیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد و دانیشتنەكە لەلایەن ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانەوە بە كراوەیی بۆ ئەمڕۆ هێڵدرایەوە.

 

بەپێی كارنامەی كاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆكی  حكومەتی هەرێم، رادەسپێررێت بۆ پێكهنێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

217 جار خوێندراوەتەوە