بەپەلە

ads top

نێچیرڤان بارزانی: قۆناغی داهاتوو دەخوازێت هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ عێراق و ناوچەكە بكەین

08:47 - 10/06/2019
کوردستان

هەولێر؛ نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد 

هەولێر؛ سبەینێ مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رادەسپێررێت
نێچیرڤان بارزانی: لە قۆناغی داهاتوودا هەوڵی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەدەین 
نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و جیهان پەرەپێدەدەین


لە رێوڕەسمی سوێندخواردنیدا، نێچیرڤان بارزانی، رایگەیاند: رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و باشكردنی پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی هەرێم لەگەڵ وڵاتان، كاری لەپێشینەی دەبێت، لە كۆتایی رێورەسمەكەشدا سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرای كرد، سبەینێ‌ پەرلەمان كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت دیاری دەكات.

لە مەراسیمێكدا لەشاری هەولێر، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم كۆبوەوە.

لە مەراسیمەكەدا ژمارەیەك لە كەسایەتیە سیاسیەكان لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان بەشداربون.

بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبونی وەفدێكی باڵا بە سەرۆكایەتی رێكخەری گشتی بەشدارییان كرد.

لەسەرەتای رێورەسمەكەدا، نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم سوێندی خوارد.

دواتر نێچیرڤان بارزانی، لە وتارێكدا رایگەیاند، ئەركی لە پێشینەی لە چوار ساڵی داهاتودا، پرسی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەبێت.

هەر لە وتارەكەیدا نێچیرڤان بارزانی، وتی، باشكردنی پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش ئەركێكی تری دەبێت.

لە كۆتایی دانیشتنەكەدا، سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرایكرد كە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە ناونانی سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە و كە پێویستە بەپێی یاسا لەماوەی 30 رۆژدا كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنێت.

440 جار خوێندراوەتەوە