بەپەلە

ads top

هاوڵاتییانی هەڵەبجە: دەبێت نێچیرڤان بارزانی نوێنەرایەتیی هەموو خەڵكی كوردستان بكات

08:40 - 10/06/2019
کوردستان

لە داوی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم، هاوڵاتییانی هەڵەبجە باس لەوەدەكەن: دەبێت نێچیرڤان بارزانی، نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی كوردستان بكات، نەك نوێنەری  ناوچەیەك یان چەند شوێنێكی دیاری كراو ‌و داوش دەكەن, سەردانی پارێزگاكان بكات و لەگەڵ هاوڵاتییان پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەبێت و دەرگای كراوە بێت بۆ چارەسەری گرفتی هاوڵاتییان.

لە دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سوێندی یاسایی خوارد، هاوڵاتییان و چین و توێژەكانی هەڵەبجە داوایان لە سەرۆكی  هەرێم هەیە.

 ئەوان داوادەكەن، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی كوردستان و سەرجەم پارێزگاكان بێت، نەك ناوچەیەك یان شوێنێكی دیاری كراو، هاوكات سەردانی پارێزگاكان بكات و لەگەڵ هاوڵاتییان پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەبێت و دەرگای كراوە بێت بۆ گرفتی هاوڵاتییان. 

ئەم كاسبكارەش دەڵێت: سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی  خوارد‌و بە بەرچاوی زۆرینەی دونیاوە بەرپرسیاریەتی خستە سەرشانی خۆی، بۆیە بەرامبەر هاوڵاتییانی كوردستان لەو دۆخە دژوارەدا، بەرپرسیارە، با كاری یەكەمی باشتركردنی بژێوی ژیانی خەڵك و بەدامەزاروەیكردنی دامەزاروەكان بێت كە ململانێی سیاسی پەكی خستون.

ئەم چالاكوانە مەدەنییە دەڵێت: سەرۆكایەتیی هەرێم، دامەزاروەیەكی نیشتیمانیە و پەرلەمان متمانەی پێ‌ بەخشیوە، بۆیە دەبێت چاودێریشی بكات‌و داواش لە سەرۆكی نوێی هەرێم دەكات، هەژموونی حیزبی نەهێڵێت بەسەر دامەزراوەكانەوە.

لەدوای سوێندخواردنی سەۆكی هەرێمی كوردستان، هاولاتیان دەخوازن كۆتایی بە گرژیە سیاسیەكان بهێنرێت و بە زویی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بێت، داوا لە سەرۆكە نوێكەی هەرێمیش دەكەن، سەكۆی ئیرادە و خواستی گەلی كوردستان بێت لە چوار ساڵی پۆستەكەیدا.

649 جار خوێندراوەتەوە