كاوە مەحمود: ئەركی سەرۆكی هەرێمە پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا ئاسایی بكاتەوە

06:39 - 10/06/2019
کوردستان

كاوە مەحمود: ئیتر كاتی ئەوەیە ژیانێكی ئاسایی دیموكراسی لە هەرێم بونیاد بنرێت

كاوە مەحمود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان رایدەگەیەنێت: بە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و سوێندخواردنی, بەشێك لە كارەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەرێم و وڵاتانی تر دەكەوێتە ئەستۆی و دەبێت كاری بۆ كات. 

دەشڵێت: لە ئاستی ناوخۆشدا, ئەركی سەرۆكی هەرێمە كە هەوڵی دروستكردنی لەشكرێكی نیشتمانی و یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بدات و ئیتر كاتی ئەوەشە، ژیانێكی ئاسایی دیموكراسی لە هەرێم بونیاد بنرێت.

104 جار خوێندراوەتەوە