بەپەلە

ads top

ئاراس وەلی: دەبێت نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بێت نەك سەرۆكی حزب و لایەنێك

06:38 - 10/06/2019
کوردستان

ئاراس وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: دەبێت نێچیرڤان بارزانی، بە كردەیی سەرۆكی هەرێم بێت، نەك سەرۆكی حزب و لایەنێك و جەختیش دەكاتەوە، كە دەبێت سەرۆكایەتیی هەرێم، كاربكات بۆ ئەوەی هێزو چەكدارانی حزب لە ژێر لەشكری كوردستان، یەك بگرێتەوەو لە بری هەبوونی ئینتیما بۆ حزب، ئینتیمای بۆ نیشتمان و خاك و هەرێم بێت.

 دەشڵێت: دەبێت بە هەموو لایەكەوە, چوار ساڵی ئایندە, حكومەت و هەرێمی كوردستان بەهێز بكەین و ئەو كێشانەی هەیە زاڵبین بەسەریداو چارەسەری بكەین, دەسەڵاتی دادوەرییش بەهێز بكەین.

169 جار خوێندراوەتەوە