نێچیرڤان بارزانی: لە قۆناغی داهاتوودا هەوڵی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەدەین

06:36 - 10/06/2019
کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و جیهان پەرەپێدەدەین

نێچیرڤان بارزانی، لەمیانی رێورەسمی سوێندخواردنی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەقۆناغی داهاتوودا، هەوڵی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەدەن بۆئەوەی وەك بەشێك لە سیستمی بەرگریی عێراق، ماف و شایستە دەستوریەكانیان بەدەست بهێنن. راشیگەیاند: هاوپەیمانان لە پرۆسەی یەكخستنەوە هێزەكانی پێشمەرگەدا، هاوكارو پشتیوانیان دەبن.

لە بەشێكی تری وتارەكەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پێشكەوتنەكانی ناوچەكە و جیهان، كاریگەریی راستەخۆیان لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە، بۆیە قۆناغی داهاتوو  وادەخوازێت كە پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و جیهان پەرە پێبدەن‌و لەو چوارچێوەیەشداو لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، دەستی هاوكاری‌و هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی بۆ گشت لایەك درێژ دەكەن.

195 جار خوێندراوەتەوە