ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە بەسرە تۆمار كرا

04:27 - 10/06/2019
عێراق

كەشناسی عێراق: لە بەسرە پلەی گەرما 50 پلەی سیلیزی بوو 

شەپۆلێكی گەرما رووی لە عێراق كردوەو لەچەند ناوچەو پارێزگایەك، پلەكانی گەرما بەرزبونەتەوە. ئەمڕۆش بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگای بەسرە تۆماركرا كە 50 پلە بوو.

كەشناسیی عێراق رایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئەمڕۆ لە شاری بەغدا، 48 پلەی سیلیزی تۆمار كراوە‌و بەرزترین پلەی گەرماش لەشاری بەسرە تۆماركراوە كە 50 پلەی سیلیزی بووە. 

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وەرزی هاوین ‌و گەرما لە زۆربەی ناوچەكانی باشورو ناوەڕاست و باكوری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو، بەرزدەبنەوەو لەشارەكانی بەسرەو خانەقین و چەند شارێكی دیكەی ناوەڕاست و باشوری عێراق، بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی جیهان تۆمار دەكرێت.
  

2795 جار خوێندراوەتەوە