هەولێر؛ ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم سوێند دەخوات

09:21 - 10/06/2019
کوردستان

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم سوێند دەخوات و مەسرور بارزانیش بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رادەسپێرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەمڕۆ دوو شەممە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا بەڕێوە دەچێت و لە دانیشتنەكەدا نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم سوێند دەخوات، و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەسەرجەم ئەندامانی پەرلەمان كراوە لە كات و شوێنی دیاریكراودا ئامادە بن.

 بە پێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە دوای سوێنخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم و پێشەكەشكردنی وتارەكەی، مەسور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رادەسپێرێت.

رۆژی 28 ی مانگی رابردوو بە دەنگی 68 پەرلەمانتار نێچیروان بارزانی بەسەرۆكی هەرێم هەڵبژێررا.

356 جار خوێندراوەتەوە