بەپەلە

ads top

تارق حەرب: عێراق مافی سزادانی داعشە بیانییەكانی هەیە

05:33 - 09/06/2019
عێراق

تارق حەرب: داواكەی فەرەنسا لەبارەی داعشەكانی وڵاتەكەی نادەستورییە

پسپۆڕێكی یاسای دەستوریی رایدەگەیەنێت: داواكەی حكومەتی پاریس لەبارەی دادگاییكردنی تیرۆریستە فەڕەنسییەكان لە عێراق، نا دەستورییە.

تارق حەرب پسپۆڕی یاسای دەستوریی لە عێراق، رایگەیاند: داواكەی فەڕەنسا لە عێراق، بۆ دامەزراندنی دادگایەكی نێودەوڵەتی بە مەبەستی دادگاییكردنی داعشە بیانییەكان، كە لە زیندانەكانی عێراقدان، هیچ لێككەوتە و پاپەندبوونێكی یاسایی لە سەر عێراق، دروست ناكات و دژی دەستوری هەمیشەیی وڵاتەكەیشە.

راشیگەیاند: دەستور، رێگە بە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەدات بۆ دادگاییكردن و سزادانی ئەو تیرۆریستە بە رەچەڵەك بیانییانەی لەعێراقدا، تاوانیان ئەنجامداوە.

وتیشی: عێراق، مافی دەستوریی و یاسایی هەیە بۆ سزادانی تیرۆریستانی داعش بە بێ جیاوازی‌و ناشبێت بەغداد سازش لەو مافە یاساییەی بكات بۆ سزادانیان.

213 جار خوێندراوەتەوە