بەپەلە

ads top

عێراق؛ لە مانگی رابردوودا 275 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە زەوییە كشتوكاڵییەكان تۆمار كراون

04:34 - 09/06/2019
عێراق

عێراق؛ لەماوەی یەك مانگدا زیاتر لە 37 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی سوتاون

بەرگریی شارستانیی عێراق رایدەگەیەنێت: لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 270 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە زەوییە كشتوكاڵییەكان، روویانداوەو بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٧ هەزار دۆنم زەوی لە دەغڵودانی جوتیاران سوتاون.

 

 لە راگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق بڵاوی كردەوە: لە مانگی رابردوودا، زیاتر لە 275 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە زەوییە كشتوكاڵییەكان رویانداوەو بەو هۆیەوە ٣٧ هەزار و ٨٦ دۆنم زەوی كشتوكاڵی جوتیاران سوتاوە و ٩٩٢ هەزار و ٣٤٤ دۆنم دەغڵودان لە سوتان رزگاركراون. 

ئاماژەی بەوەش كردووە: هۆكاری ئاگركەوتنەكان، ٧٤ حاڵەتیان بەهۆی شۆرتی كارەباوە بوە و 40 حاڵەتیان بە ئەنقەس بوە و ٣٢ حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە سەرچاوەی دەرەكییەوە بوە و ٢٢ حاڵەتیش بەهۆی فڕێدانی جگەرەوە بووە و دەیان حاڵەتیش ماون، كە لەلایەن بەڵگەی تاوانەوە، لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرێت.

پێشتریش وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند: لە رێگەی لیژنەیەكەوە، زیانی سوتانی دەغڵودانی جوتیاران، دەخەملێنرێن و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، قەرەبوو دەكرێنەوە.

87 جار خوێندراوەتەوە