بەپەلە

سلێمانی؛ كەسوكاری گەنجە كوژراوەكەی بەردەم چاڤی لاند گردبوونەوە

02:31 - 09/06/2019
کوردستان

كەسوكاری كوژراوەكە: بكوژەكان 12 كەس بون تەنیا سێ‌ كەسیان دەستگیركراون

كەسوكاری ئەو گەنجەی كە لەسەر شوێنی راگرتنی عەرەبانە, لەبەردەم یەكێك لە دەروازەكانی چاڤیلاند،كوژرا ڕایدەگەیەنن: ژمارەی ئەو كەسانەی كە كوڕەكەیانی كوشتووە 12 كەس بوون, بەڵام تەنیا سێ‌ كەسیان دەستگیركراون و چاوەڕوانی دادگا دەكەن كەیسەكەیان یەكلا بكاتەوە.


دەشڵێن، ئەگەر یاسا سەروەر بێت و بۆ هەمووان وەك یەك بێت ئەوا ڕووداوەكانی كوشتن ڕووی لە زیادبوون نەدەكرد.

8656 جار خوێندراوەتەوە