ads top

وەزیری نەوتی ئێران: سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران قورسترین سزایە لە مێژوودا

09:23 - 09/06/2019
ئابوری

وەزیری نەوتی ئێران: دۆخی وڵاتەكەمان لە دۆخی سەردەمی جەنگی نێوان ئێران- عێراق قورسترە


وەزیری نەوتی ئێران دانبەوەدا دەنێت كە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، چەندین بەئاسانی نەوتیان بۆ نافرۆشێت و تەنانەت پارەی نەوتی فرۆشراویشیان ئاسان دەست ناكەوێتەوە.


بێژەن نامدار، وەزیری نەوتی ئێران لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵ ئیسنا ی وڵاتەكەی رایگەیاند، پێویستە هەموان هەست بەوە بكەن كە ئێران لە جەنگێكی قورسدایە، ئەو جەنگە ئابورییەی ئێستا روبەرویان بۆتەوە لە جەنگی هەشت ساڵەی ئێران - عێراق قورسترە.

 وەزیری نەوتی ئێران انی بەوەشدانا كە وڵاتەكەی رووبەڕووی چەندین كێشەی هاوشێوەی فرۆشتنی نەوت و دۆزینەوەی كەشتی و وەرگرتنەوەی پارەی نەوتی فرۆشراو و كڕینی بەرهەم و كاڵا بونەتەوە.

616 جار خوێندراوەتەوە