ئێران نیگەرانە لە رۆڵ و هەڵوێستی رێكخراوی ئۆپێك

06:13 - 08/06/2019
ئابوری

وەزیری نەوتی ئێران: لە رێكخراوی ئۆپێكدا دەمێنینەوە  

ئێران، نیگەرانە لە رۆڵ و هەڵوێستی رێكخراوی ئۆپیك لەبارەی پرسی فرۆشی نەوتی وڵاتەكەی و توندكردنەوەی سزاكانی ئەمریكا بەسەر وڵاتەكەیدا.


بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لەچاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاندوە: وڵاتەكەی نایەوێت لە رێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت-ئۆپێك، بكشێتەوە‌و راشیگەیاندوە: وڵاتەكەی نیگەرانە لە رۆڵ و هەڵوێستی هەندێك ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك، كە رێكخراوەكەیان كردوەتە نێوەندێكی سیاسی بۆ روبەڕوبونەوەی ئێران و ڤەنزوێلا كە دوو لە دامەزرێنەرە سەرەكیەكانی رێكخراوەكەن.

بەهۆی كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك و توندكردنەەوەی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، هەناردەی نەوتی ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردوە‌و چەند سەرچاوەیەكیش باس لەوەدەكەن، هەناردەی نەوتی ئێران لەرۆژانەی نزیكەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتەوە، دابەزیوە بۆ كەمتر لەپێنج سەد هەزار بەرمیل.

140 جار خوێندراوەتەوە