وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا

05:40 - 08/06/2019
عێراق

بەمەبەستی تاوتوێكردنی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، گەیشتە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆدەبێتەوە.

كەناڵی عێراقییە بڵاویكردەوە، هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، بەسەردانێك گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیكەش كۆببێتەوە و تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بكەن و  گفتوگۆش لەبارەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەش بكەن، بەتایبەتی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران.

سەرچاوەكانی هەواڵیش ئاماژە بەوەدەكەن، بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لەبەغداوە سەردانی تاران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو ئێران كۆدەبێتەوە.

165 جار خوێندراوەتەوە