بەپەلە

ads top

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق: ئەنجومەنی وەزیران قەرەبووی سوتانی گەنمی جوتیاران دەكاتەوە

06:45 - 07/06/2019
عێراق

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەردەستدان، تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار دۆنم زەوی دانەوێڵە لەو پارێزگایانەی دۆخی ئەمنییان تێدا جێگیر نیە سووتاوە، ئەنجومەنی وەزیرانیش قەرەبوی زیان لێكەوتوان دەكاتەوە.

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیانەكان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەخەمڵێنرێت و رەوانەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكرێت.

وتیشی، دوای لێكۆڵینەوەكان، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی زیان و پارەی پێویست بۆ قەرەبووكردنەوەی جوتیاران بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەكاتەوە و لە سەر بنچینەی راپۆرتی لیژنەكان، بڕیار لەسەر بڕ و چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەكان دەدرێت.

370 جار خوێندراوەتەوە