شەربەتی تەماتە دەبێتە هۆی پاراستنت لەم نەخۆشییانە

03:01 - 07/06/2019
تەندروستی

 ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ پزیشكی ژاپۆن بوونی پەیوەندی لەنێوان شەربەتی تەماتە و دڵ و مێشک ئاشکرادەکات.

توێژەرانی بواری پزیشکی رایدەگەیەنن، خواردنەوەی شەربەتی تەماتە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فشاری خوێن و کۆلیستڕۆڵ، بەمەش توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵکەمدەکاتەوە.

 

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، توێژینەوەکە لە ژاپۆن لەسەر 481 کەس ئەنجامدراوە و ساڵێکی خایاندوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتوە 94 کەسیان بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیان نەماوەو 125 کەسی دیکەیان سوڕی خوێنیان چالاکبوەو لە نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک بەدووربون.

توێژەران رێنمایی دەدەن لە گرنگی دان بە خواردنی میوەو سەوزەمەنی بەڵام هۆشداریش دەدەن لەوەی نابێت رۆژانە بە بڕی 150 ملیم لێی بخورێت چونکە زیانی تەندروستی دەبێت و رێژەی شەکر بەرز دەکاتەوە

1909 جار خوێندراوەتەوە