ads top

دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق: دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەكرێت

01:53 - 06/06/2019
عێراق

سەرۆكی كەشناسانی عێراق: مێژووی ژینگە گەرمترین تەوژمی گەرما لە حوزەیراندا دەسەلمێنێت
كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان نزم دەبنەوە

 

بەڕێوەبەری ژینگە لە دەزگای گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دووشەممەی داهاتوو، بەرزترین پلەی گەرما لەم هاوینەدا تۆمار دەكرێت، كەشناسیی هەرێمیش پێشبینی دەكات سبەی پلەكانی گەرم نزم ببنەوە. 

مەحمود عەبدوللـەتیف سەرۆكی كەشناسان و بەڕێوەبەری ژینگە لە دەزگای گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، مێژووی ژینگە لە عێراق گەرمترین تەوژمی گەرما لە مانگی حوزەیراندا دەسەلمێنێت، كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دێت.

پێشبینیش دەكات، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تۆمار بكرێت، بە جۆرێك چاوەڕوان دەكرێت لە خانەقین و بەسرە و عەممار بگەنە (51-52) پلە.

كەشناسی هەرێمیش پێشبینی پلەكانی گەرمای سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پلەكانی گەرما دادەبەزن، لە هەولێر40 پلە و سلێمانی 38 پلە و دهۆك 38 پلە و كەركوك 42 پلە دەبن، لە كاتێكدا لەمڕۆ و دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەند پلەیەك لەمانە بەرزتر تۆمار كراون.  
دوێنێ‌ چوارشەممەش، بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدای پایتەخت گەیشتە 47 پلە و لە شاری بەسرەش 49 پلەی سەدی تۆمار كرا.

7899 جار خوێندراوەتەوە