بەپەلە

ads top

عەمار حەكیم: بێلایەن نابین لە بەرامبەر برسیكردنی گەلی ئێران

11:46 - 06/06/2019
عێراق

عەمار حەكیم: ناكرێت عێراق بكەوێتە ژیر هەژموونی هیچ لایەنێكەوە 

عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، لە ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكادا، ناڕاستەوخۆ پشتیوانیی ئێران دەكات‌و دەشڵێت: ناكرێت عێراق بكەوێتە ژیر هەژموونی هیچ لایەنێكەوە.

حەكیم لە میانی وتاری نوێژی جەژندا لەبەردەم سەدان كەس لە لایەنگرانیدا، رایگەیاند: بە ڕوون و ئاشكرایی دەیڵێن: بێ‌ لایەن نین بەرامبەر پیادەكردنی سیاسەتی گەمارۆدان و برسیكردنی گەلی ئێران لەرێی سەپاندنی سزای تاكلایەنەوە‌و ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: عێراق خاوەنی سەروەریی خۆیەتی و ناكرێت لەژێر هیچ بیانوویەكدا بكەوێتە ژێر هەژمونی هیچ لایەنێكەوە. 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، عەمار حەكیم كە هاوكات سەرۆكی هاوپەیمانیی چاكسازییە، رایگەیاند: نابێت سیاسەتی جەنگ‌و ناكۆكی‌و ململانێ لە ناوچەكە درێژەی پێ بدرێت، بەڵكو پێوستە سیاسەتی  لێك نزیكبوونەوە و  كرانەوە بەڕووی یەكتردا جێگەی بگرێتەوە.

165 جار خوێندراوەتەوە