پاریس سان جێرمان رۆیشتنی بوفۆنی راگەیاند

10:35 - 06/06/2019
وەرزش

جیان لویجی بوفۆن و پاریس سان جێرمان بەفەرمی لە یەكتر جیابوونەوە‌و پێشبینی دەكرێت گۆڵچیە ئیتاڵیەكە وەرزی داهاتووش لە یاریكردن بەردەوام بێت.

لەسەر سایتی یانەی پاریس سان جێرمان بڵاوكراوەتەوە، ئیدارەی یانەكە لەگەڵ بوفۆنی گۆڵچی كۆتاییان بە گفتوگۆی نێوانیان هێناوە‌و بڕیاریانداوە جیاببنەوە.

یانە پاریسیەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، دوای بیركردنەوەیەكی زۆر‌و هێمنانە ئەو بڕیارە دراوە كە گرێبەستی بوفۆنە نوێنەكرێتەوە كە گرێبەستی ئێستای ئەو گۆڵچیە ئیتاڵیە لە رۆژی 30ی ئەم مانگە كۆتایی پێدێت.

لەلایەكی ترەوە بوفۆن بەشێوەیەكی جیاواز جیابوونەوەی لە یانەی پاریس سان جێرمان راگەیاندوە‌و لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی دەتوانێت لە ماڵەكەی خۆی هاوشێوەی پاریس بژی، چونكە پاریس سان جێرمان بۆ ئەو وەك ماڵی دوەمی وابوە.

سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بوفۆنی تەمەن 41 ساڵ واز لە یاریكردن ناهێنێت‌و پێشبینی دەكرێت رووبكاتە یەكێك لە یانەكانی خولی ئەمریكا.

288 جار خوێندراوەتەوە