ads top

هەرێمی كوردستان؛ كۆمپانیای رۆزنەفت پشكنینی جیۆلۆجی دەكات بۆ دۆزینەوەی نەوت

07:45 - 04/06/2019
ئابوری

بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، كۆمپانیای‌ روزنەفتی‌ روسی، پڕۆسەی گەڕان و پشكنینی ‌جیۆلۆجی ‌لە هەرێمی‌ كورستاندا ئەنجام دەدات.. 

ئیگۆر سیچین، بەڕێوەبەری‌جێبەجێكاری كۆمپانیای ‌روزنەفت، بە ئاژانسی هەواڵی تاسی ‌روسی راگەیاند، بەپێی پلانەكانیان لەمساڵدا، كۆمپانیاكەیان، پڕۆسەی‌گەڕان و پشكنینی ‌جیۆلۆجی ‌بۆ دۆزینەوەی ‌نەوت دەكات لە هەرێمی‌كوردستاندا.

راشیگەیاند، پڕۆسەی ‌بەرهەمهێنانی ‌نەوت بەشێوەی‌ ئەزمونی ‌لە چارەكی ‌یەكەمی ‌ئەمساڵدا، لە كێڵگەی ‌بجیل لە سنوری‌ قەزای ئاكرێ، لەپارێزگای دهۆك دەستێپێكردوە.

وتیشی، كۆمپانیاكەیان بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی ‌پڕۆژەی ‌پەرەپێدانی‌كێڵگەكانی نەوت لە هەرێمی‌كوردستاندا، هەروەها پڕۆسەی‌گەڕان و پشكنینی‌جیۆلۆجی‌ بەردەوام دەبێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.

426 جار خوێندراوەتەوە