تۆڕی ئینتەرنێتی 5G گەشتە ئەم وڵاتانە

05:30 - 04/06/2019
زانستی


تۆڕی ئینتەرنێتی 5G بەردەوام لە گەشەسەندندایە و کۆمپانیاکانی هەندێک وڵات پشتگیری دەکەن.

پێگەی 24ae لە پەڕەی تەکنەلۆجیای خۆیدا ناوی ئەو مۆبایل و وڵاتانەی بڵاوکردۆتەوە کە تۆڕی ئینتەرنێتی 5G بەکاردێنن، لەوانە:-

- OPPO Reno 5G یەکەم جۆری مۆبایلە کە بە تۆڕی ئینتەرنێتی 5G لەبازاڕەکانی ئەوروپادا بەردەستەو لەڕێگەی کۆمپانیای سویسری Swisscom دەفرۆشرێت.

- Samsung Galaxy S10 5G ئەم جۆرە مۆبایلە هەمان تایبتەمەندی  +Galaxy S10 هەیە و لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆریای باشور بەردەستە.

- ZTE Axon 10 Pro 5G یەکەم جۆری مۆبایلە کە بەفەرمی و بە تۆڕی ئینتەرنێتی 5Gەوە گەشتۆتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمیش لەرێگەتی کۆمپانیای دو لە ئیمارات.

- OnePlus 7 یەکەم مۆبایلە کە لە وڵاتی بەریتانیا ماوەیەکە بە تۆڕی ئینتەرنێتی 5G بەردەستە.

- LG V50 ThinQ بە بە تۆڕی ئینتەرنێتی 5G لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەستە بەمنزیکانەش ئەم جۆرە مۆبایلە لە بەریتانیاش بەردەستدەبێت پاشان بەهەموو جیهاندا .

- Huawei Mate X و Mate 20X ئەم دوو مۆبایلە لە مانگی داهاتوو بە تۆڕی ئینتەرنێتی 5G ، بەنرخی 2600 و 1250 دۆلار دەکەوێتە بازاڕاوە.

- Xiaomi Mi Mix 3 5G  ئەمیش بەهەمان شێوەی مۆبایلەکانی دیکە تۆڕی ئینتەرنێتی 5G  تێدا بەردەستە.

بەڵام بۆ هەموو جۆرەکانی مۆبایلی ئایفۆن  تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لە ئارادا نیە بۆ ئەوەی تۆڕی ئینتەرنێتی 5G تێدا بەردەست ببێت.

سەبارەت بە کۆمپانیای ئەپڵیش، بەهۆیی بوونی ناکۆکی لەگەڵ کۆمپانیای کوالکوم، دەبێت بەکارهێنەرەکانی تاوەکو 2025 چاوەڕێ بکەن بۆ ئەوەی تۆڕی ئینتەرنێتی 5G
لە مۆبایلەکانیاندا بەردەست ببێت.

لە وڵاتە عەرەبییەکانیش بەهۆی بوونی هەماهەنگی کۆمپانیای ئیمارات لەگەڵ کۆمپانیای ZTE چینی، تۆڕی ئینەترنێتی 5G لە ئیمارات بەردەستە.

6383 جار خوێندراوەتەوە