به‌ڤیدیۆ...بزانه‌ کێ هاوکاری پیاوەکە دەکات بۆ رزگاربوون لە دزەکان

02:45 - 04/06/2019
هەمەڕەنگ

لە وڵاتی ئەرجەنتین پیاوێک لەلایەن دوو دزه‌وه‌ په‌لامارده‌درێت و به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌گه‌كانی ده‌ستبه‌جێ رزگاری ده‌كه‌ن.

 

ڤیدیۆكه‌ له‌لایه‌ن کامێرای چاودێریه‌وه‌ وێنه‌ی گیراوه‌ و پیاوه‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راگرتوه‌ و سەرقاڵی داگرتنی کەلوپەلە، لەناکاو دوو پیاو بەدەمانچە هێرش دەکەنە سەری.

 

لەو ساتەدا كه‌ هێرش دەکرێتە سەر پیاوەکە، ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ هەردوو سەگەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکە دێنە دەرەوەو خاوەنەکەیان رزگار دەکەن، دوو پیاوەکەش هەڵدێن.

2410 جار خوێندراوەتەوە