به‌ڤیدیۆ...شه‌ڕی مراوییه‌ك و مه‌یمونێك

02:43 - 04/06/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

چه‌ند گه‌شتیارێك گرتەیه‌كی ڤیدیۆیی تۆمارده‌كه‌ن، کە تێیدا مراوییه‌ك به‌شه‌ڕهاتوه‌ له‌گه‌ڵ مه‌یمونێكدا و ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌ بێچوه‌كانی بكات، به‌ڵام مه‌یمونه‌كه‌ كۆڵنادات و چه‌ند بێچویه‌كی لێده‌بات و ده‌یخوات.

 

به‌پێی ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ پێگه‌ی LiveLeak بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مەیمونێک دەچێتە قەراغ گۆمە ئاوێکی باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان و چەند بێچوە مراوییەک لەماوەیەکی کەمدا دەگرێت و دەیخوات، دیمه‌نه‌كه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌شتیارێكه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، مەیمونەکە دەچێتە لای مراوییەک و بێچوەکانی دەبات و لەدواییدا دوردەکەوێتەوەو لەگەڵ مەیمونەکانی دیکە دەیخۆن.

2995 جار خوێندراوەتەوە